میدیای فەرمی گۆڕان: دابەشنەكردنی مووچە بۆ ئەوەیە بڵێن ئەوە دەرئەنجامی رووكردنە بەغدادە

میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویکردەوە، دواخستن و دابەشنەكردنی مووچە تەنیا یەك ئامانجی لەپشتە، ئەویش ئەوەیە لایەنێكی سیاسی بە خەڵكی كوردستان بڵێت ئەوە دەرئەنجامی رووكردنە بەغداد و دابەشكردنی مووچەیە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئەوەش دەرئەنجامەكەیەتی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای گۆڕان بڵاویکردووەتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان توانای دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەیە، بەڵام پێویستی بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتە بۆ دابەشكردنی.

هەر بەپێی زانیارییەکان، حكومەتی هەرێم 440 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی لەبەردەستە، دەتوانێت لەگەڵ 500 ملیار دینارەكەی بەغداد مووچەی پێدابەشبكات، بەڵام پەیڕەوی دەكات ئێستا، تێكەڵكردنی بەرنامەی كاری حزبێكە لەگەڵ کارەکانی حکومەتدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوا بەرامبەر ڕێكارەكانی “پارتی” لە فیشخاپوور، كاردانەوەی نواند

ئیدارەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ سبەینێ چوارشەممەوە ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داده‌خات، بڕیارەكە كاردانەوەیە بەرامبەر…
Total
0
Share