کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە  ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک تا دوو پلە نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک تا دوو پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر 35 پلەى سیلیزى، سلێمانی 33 پلەى سیلیزى، دهۆک 35 پلەى سیلیزى، کەرکوک 39 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە  36 پلەى سیلیزى، زاخۆ 36 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 23 پلەى سیلیزى

سۆران 33 پلەى سیلیزى و گەرمیان 40 پلەى سیلیزى دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە بەنزینخانەیەكی كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتان

ئاگر لە بەنزینخانەی لاهۆزی ئەهلی لە شەقامی كۆڕنیشی شاری كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كارمەندێكی بەرگری شارستانیی كەركوك برینداربوو. پەیامنێری…
Total
0
Share