دوایین زانیاری لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ئاشكراكرا

وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە ئاشكرادەكات.

تەلار لەتیف، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئەندامانی هەریەك لە ئەنجومەنی سەركردایەتیی ئێستا و پێشوو، ئەنجومەنی باڵای سیاسی، دەستەی دامەزرێنەران و پێشمەرگەكانی 76 بە راستەوخۆ دەبنە ئەندامی كۆنگرە و پێناسەیان بۆ دەكرێت.

تەلار لەتیف لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی یەكێتی وتیشی، “لە هەفتەی ئایندەدا كار لەسەر بڵاوكردنەوەی رێنماییەكان دەكرێت دەربارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی كۆنفرانسەكان بۆ ئۆرگانەكان لە مەڵبەند و مەكتەبەكان و هەردوو ئەنجومەنی راوێژكاری و پشتیوانیی یەكێتی”.

بڕیارە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە 27ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت. وتەبێژی كۆنگرەی ئەوەی خستەڕوو، یەكەمجارە كۆنگرە لە كاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.

دووپاتیشیكردەوە، كۆنگرە بە ئاگاداری و سەرپەرشتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەبێت و 600 كەس ئەندام دەبن تیایدا.

یەكێك لە كارەكانی كۆنگرە بریتی دەبێت لە هەمواری پەیڕەو و پڕۆگرامی یەكێتی، تەلار لەتیف سەبارەت بە گۆڕانكاری لە هەیكەلیەتی یەكێتی و ژمارەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی داهاتوو وتی، هەندێك لیژنە پێكدەهێنرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەری. رای جیاواز هەیە لەسەر ناو، پێكهاتە و ژمارەیان، بەڵام لە رەشنووسی پەیڕەودا یەكلادەكرێتەوە و لەناو كۆنگرەدا پاش گفتوگۆی ئەندامان بڕیاری لەسەر دەدرێت.

روونیشیكردەوە، كۆنگرەی پێنجەم لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت و دواتر شوێنی گرێدانی بە دیاریكراوی ئاشكرادەكرێت.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ روونیدەكاتەوە<br> كات و بڕی بژاردنی سزای سەرپێچیی خێرایی دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی ئەمڕۆ 197 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، رایدەگەیەنێت، “ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
Total
0
Share