لە نزیک ناحیەی لەیلان تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیک گوندی قەرەلووی ناحیەی لەیلان تەرمی کەسێک دۆزرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ” نیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیک گوندی قەرەلووی ناحیەی لەیلان تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری برینداربوون بە بۆری لەسەر جەستەی دیارە و پێدەچێت رووداوەکە تازە روویدابێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کوژراوەکە ناوی شاکر یاسینە و تەمەنی 69 ساڵە، خەڵکی ناحیەی عەلەمی پارێزگای سەڵاحەدینە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share