بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆز وخۆڵ لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم و ناوچەکانى گەرمیان، پلەکانی گەرما بە نزیکەی (1-2) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ جگە لە شارى سلێمانى کە کەمێک نزم دەبێتەوە”.
باسیلەوەشکرد، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەولێر37 پلەى سیلیزى، سلێمانی 34 پلەى سیلیزى، دهۆک 35 پلەى سیلیزى، کەرکوک 39 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 39 پلەى سیلیزى، زاخۆ37 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 26 پلەى سیلیزى، سۆران 35 پلەى سیلیزى و گەرمیان 40 پلەى سیلیزى دەبێت.