ئێوارەی ئەمڕۆ لە زێی گەورەدا کەسێکی خنکان و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەمڕۆدا خنکاون گەیشتە سێ کەس.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، “کەسێک بەناوی نامیق جەبار، تەمەن 40 ساڵان کە پیشەی پێشمەرگە بووە لە ئاوی زێی گەورە خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە”.
هەر ئەمڕۆ دوو هاوڵاتیی دیکە لەهەمان ئاودا خنکاون و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە گەڕان بەدوای تەرمەکانیاندا بەردەوامە.