کۆمپانیای ئەپڵ 200 ملیار دۆلاری لەدەستدا

لۆگۆی كۆمپانیای ئەپڵ

لەدوای بڕیارێکی حکومەتی چین تایبەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایلی ئایفۆن لەلایەن فەرمانبەرانی وڵاتەکەیەوە، کۆمپانیای ئەپڵ 200 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت.

حکومەتی چین لە بڕیارێکی نوێیدا رایگەیاند، بەکارهێنانی مۆبایلی ئایفۆن و هەر مۆبایلێکی بیانی لەلایەن فەرمانبەرانی وڵاتەکەیەوە بە مەبەستی کارکردن یان هەر مەبەستێکی تایبەتی قەدەغەیە.
لەدوای بڕیارەکە لە یەک رۆژدا ئەپڵ بە رێژەی %3 بەهای پشکەکانی لەدەستدا و لە دوو رۆژدا گەیشتە %6.4.

شەوی رابردوو نرخی هەر پشکێکی کۆمپانیاکە بۆ 177.56 دۆلار دابەزی، ئەمەش بەپێی داتاکانی ئاژانسی بلومبێرگ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سادق عوسمان: ژمارەی ئەو خانەنشینە نوێیانەی مامەڵەیان تەواوبووە نەگەیشتووەتە هەزار کەس

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم رایگەیاند، “ژمارەی ئەو خانەنشینە نوێیانەی مامەڵەیان تەواوبووە نەگەیشتووەتە هەزار کەس”. سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی…
Total
0
Share