فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ قەرەباڵغترینی ئەوروپایە

بەپێی ئامارێک فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ لە وڵاتی تورکیا قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی جیهانە و رۆژانە زیاتر لە هەزار و 500 گەشتی ئاسمانی تێدا ئەنجامدەدرێت.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی ئەوروپی بۆ سەلامەتیی ئاسمانیی، لەنێوان 21 بۆ 27 ی ئاب، فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی ئەوروپا بووە و رۆژانە بە تێكڕا هەزار و 523 گەشتی ئاسمانی تێدا ئەنجامدراوە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە فڕۆکەخانەی سیخپۆڵ لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا پلەی دووەمی گرتووە و رۆژانە هەزار و 382 گەشتی تێدا ئەنجامدراوە و فڕۆکەخانەی شارل دیگۆڵ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پلەی سێیەمی گرتووە و رۆژانە هەزار و 377 گەشتی تێدا ئەنجامدراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: دەستبەجێ هێرش بۆسەر هاوڵاتییانی مەدەنی رابگیرێت

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی لەبارەی دۆخی حەلەب بڵاوکردەوە و داوایکرد، دەستبەجێ هێرش بۆسەر هاوڵاتییانی مەدەنی و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان…
Total
0
Share