سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا لە شاری سلێمانی 14 هەزار و 250 تاكسی مامەڵەی وەرگرتنی لۆگۆیان كردووە و دەشڵێت، “بڕیارێكی نوێ بۆ تاكسییەكانی ناوشار و دەرەوەی دەرچووە و لە سەری ساڵی نوێوە جێبەجێدەكرێت”.
ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە شاری سلێمانی لە كۆی 28 هەزار تاكسی 14 هەزار و 250 تاكسی مامەڵەی وەرگرتنی لۆگۆیان كردووە و 1600 تاكسی مامەڵەكانیان (منع)ی لەسەرە واتا لۆگۆیان پێنادرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بڕیارێكی نوێ بۆ كاری تاكسییەكان دەركراوە كە لە ساڵی نوێوە جێبەجێبكرێت كە دەبێت شۆفێری هێڵەكانی دەرەوەی شار سەرنشینەكانیان”نەفەر” لە تێرمیناڵ بۆ تێرمیناڵ بگوازنەوە و بۆیان نییە سەرنشین لە دەرەوەی تێرمیناڵ داببەزێن و هەر شۆفێرێك پێی بزانرێت پێچەوانەی ئەو بڕیارە کاری کردووە یاخود بكەوێتە مەفرەزەی هاتوچۆوە سزای دارایی دەدرێت.
وتیشی، “تاكسییەكانی ناوشاریش بۆیان نییە لە بازگەكانی شاری سلێمانی دەربچن و بەپێچەوانەوە غەرامە دەكرێن و بڕیارەكە دەرچووێندراوە جێبەجێکردنەکەی دەکەوێتە دوای سەری ساڵی نوێوە”.