بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە زیاتر لە 10 ماتۆرسكیلی دزیبوو
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای سكاڵای چەند هاوڵاتییەك كە ماتۆڕسكیلەكانیان لێدزرابوو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، توانرا لە ماڵی تۆمەتباردا دەستبگیرێت بەسەر سێ ماتۆڕسكیلدا كە تۆمەتبار (س، م، ص) لەدایكبووی 1992 كە پێشینەی تاوانی هەیە، دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.