كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و سبەینێ ئەگەری بەرزبوونەوەی كەمێك تۆز هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت، خێرای با لە سەرخۆ – مام ناوەند لە نێوان 10-20 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت، پلەكانی گەرماش 1-2 پلە نزمتردەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە كاتەكانی ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی كەمێك تۆز هەیە و پلەكانی گەرماش كەمێك نزمتردەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی :37 پلەی سیلیزی

دهۆك : 38 پلەی سیلیزی

كەركوك : 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی

سۆران : 37 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی پەروەردە ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە لەبارەی کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان…
Total
0
Share