پەرلەمانتارێك: لەسەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر نەكرێت وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین و دەشڵێت، “ناكرێت مووچەی فەرمانبەران تێكەڵ بە كێشە سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بكرێت”.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناكرێت فەرمانبەرانی عێراق مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا وەربگرن و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چەند مانگێك دوابكەوێت، بۆیە پێشتریش رامانگەیاند كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر نەكرێت وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین و پێویستە هۆكارەكەی روونبكاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ناكرێت بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تێكەڵ بە كێشە سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بكرێن و پێویستە ئەو پرسە چارەسەر بكرێت و بەپێی یاسای بودجە، مووچە و پشكی هەرێم رەوانەبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە شەقامی 100 مەتری ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک سەبارەت بە کردنەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێستادا…
Total
0
Share