وەقفی سووننە لە كەركوك بڕیارێك بۆ وتاری سبەینێ هەینی دەردەكات

دیوانی وقفی سوونی لە كەركوك بڕیاریدا سبەینێ هەینی لەسەرجەم مزگەوتەكانی شارەكە وتاری هەینی تەرخانبكرێت بە مەبەستی ئاشتی و پێكەوەژیان و رێگریكردن لە گرژی و ئاڵۆزی.

بەپێی نووسراوێكی دیوانی وەقفی سووننی كەركوك كە ئاراستەی سەرجەم وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتەكانی شارەكە كراوە تێیدا هاتووە، بەرەچاوكردنی ئەو دۆخەی ئێستا پارێزگای كەركوك پێیدا تێپەڕدەبێت، بە تایبەت لەلایەن هەندێك كەسەوە هەوڵی نانەوەی ئاژاوە و فیتنە دەدرێت بۆ تێكدانی یەكڕیزیی و پێكەوەژیانی برایەتی نێوان رۆڵە و پێكهاتە جیاجیاكانی كەركوك، بۆیە بڕیارماندا سبەینێ هەینی لەسەرجەم مزگەوتەكان باس لە برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە و بەرپەرچدانەوەی دەنگۆ و ئاڵۆزییەكان بكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی حەسیرەكەی شاری كەركوك و نزیك قەڵای ئەو شارە هێزێكی زۆری ئەمنی بڵاوەپێكرا و داواش لەهاوڵاتییان كرا، بەهیچ شێوەیەك خۆپیشاندانی بێمۆڵەت ئەنجامنەدەن و هۆشداریشدەدەن، هەركەسێك بەبێمۆڵەت خۆپیشاندان بكات راستەوخۆ دەستگیردەكرێت.

بابەتی پێشتر

لە شەڕە تەقەی نێوان چەند گەنجێكدا لە قەڵادزێ 3 كەس كوژران

بابەتی دواتر

لەبارەی ئاوی خواردنەوەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share