ئەگەر نەخۆشیی شەکرەت هەیە کاهوو لەبیرمەکە

بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دۆزینەوەی خواردنێک کە تەندروست بێت و زیانی نەبێت کەمێک سەختە، بەڵام دەبێت بزانن لەناو سەوزەکاندا خواردنی کاهوو بژاردەیەکی گونجاوەو دەکرێت پشتی پێببەسترێت.

کاهوو بەوە ناسراوە ژمارەیەکی زۆر لە رەگەزی خۆراکی گرنگی لە ڤیتامین ئەی و کەی و هەیە، وات لێدەکات بە زوویی هەست بە تێربوون بکەیت و یارمەتیدەرە لە رێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا.

خواردنی کاهوو دەبێتە هۆی پاراستنت لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە لە جۆری دووەم، ئاستی بەرگری جەستە لە دژی نەخۆشییەکانی دیکەش بەهێز دەکات.

کاهوو دژە هەوکردنە، یارمەتی پاراستنی جەستە دەدات لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی خوێن و شێرپەنجەی مەمک.

خواردنی کاهوو بە شێوەیەکی بەردەوام رۆڵی لە دابەزینی ئاستی کۆلیستڕۆڵ هەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیندستان ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نیپا ئاشکرا دەکات.. لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکانە

 توێژینەوەیەکی نوێی هیندی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نیپای ئاشکراکرد، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکانی سەرئاستی جیهان، ڕێژەی مردن بە…
Total
0
Share