ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم سەبارەت بە شەهیدکردنی خۆپیشاندەرانی کەرکوک داوایەکی ئاراستەی حکومەتی بەغداد کرد سەبارەت بە دادگایکردنی بکوژەکان و سزادانیان.
لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی وەزیران پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی کەسوکاری شەھیدانی رووداوەکانی کەرکووک دەربڕی و بەتوندی ئیدانەی شەهیدکردن و ئەنجامدانی توندوتیژیی بەرامبەر خۆپیشاندەران کرد.
لەلایەکیترەوە داوایان لە حکومەتی ناوەندی کرد کە ئەوانەی بوونە هۆی شەهیدکردنی هاوڵاتییانی کەرکوک و خۆپیشانداران رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر و بدرێن بە دادگا.