تۆمەتبارێک بە سی هەزار دۆلارەوە دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە بڕی سی هەزار دۆلاری دزیبوو، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستگیرا بەسەر بڕێک لە پارەکەدا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە بڕی 30 هەزار دۆلار “سێ دەفتەر” دۆلاری لێدزراوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا.

ئاماژە بەوە دەکات کە دوای بەدواداچوون تۆمەتبارەکە بەناوی “پ. و. ا” دەستگیرکراوە و دەرکەوتووە کە پێشینەی تاوانی هەیە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک و بڕێک لەو پارەیەدا کە دزرابوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی ئێمە لەپێناو خۆشگوزەرانیی خەڵک و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەوڵی ئێمە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، خۆشگوزەرانیی خەڵکەکەمان و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان. بافڵ جەلال تاڵەبانی،…
Total
0
Share