هاتوچۆ لە شەقامێکی سلێمانی رادەگیرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەنجامدانی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی ئەمڕۆ هاتوچۆ لەبەردەرکی سەرای سلێمانی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک رادەگیرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە، بە مەبەستی سازدانی (فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی) لەبەردەرکی سەرا،  ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆ هەتا کاتژمێر 11:00 ی شەو هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانەكە بەربەست دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شەقامی پیرەمێرد تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی گۆران (ئۆرزدی) كراوە دەبێت و شەقامی سابونکەران تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی كاوه كراوه دەبێت بە ڕووی شۆفێراندا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share