باندێكی 70 كەسی بە تۆمەتی دزەپێكردنی نەوت و بەرهەمەكانی دەستگیركرا

هەواڵگریی عێراق دەستگیركردنی باندێكی پێكهاتوو لە 70 كەس بە تۆمەتی دزەپێكردنی نەوت و دەستبەسەراگرتنی دوو ملیۆن لیتری بەرهەمەكانی نەوت رادەگەیەنێت.

ئاژانسیی هەواڵگریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دەستگیركردنی باندەكە پاش بەدەستهێنانی زانیاریی ورد بوو لەبارەی دزەپێكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە زیاتر لە پارێزگایەكەوە.

دەشڵێت، دەستگیركردنیان لەپێناو راگرتنی زیانگەیاندن بووە بە ئابوریی نیشتمانی.

هەڵمەتەكە لەماوەی سێ هەفتەدا ئەنجامدراوە و لەمیانەیدا 70 تۆمەتبار دەستگیركراوە، سەرەڕای دەستبەسەراگرتنی نزیكەی دوو ملیۆن لیتر بەرهەمی نەوتی و 18 شوێنی كۆكردنەوەی نەوت و ژمارەیەك تانكەر كە بۆ دزەپێكردنەكە بەكارهێنراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت و…
Total
0
Share