وادەی گەیشتنی پارەكەی بەغداد راگەیەندرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، دوای بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بڕیارە لە سبەینێوە رێكارەكانی ناردنی 500 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدادەوە دەستپێبكات و پارەكە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم.

هەر لە زانیارییەكاندا كە لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، كورتهێنانی مووچەی مانگی حەوت دەبێت بە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پڕبكڕێتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو بڕە پارەیە وەكو سولفەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێَت، ئێوارەی ئەمڕۆش غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناردنی ئەو بڕە پارەیە وەكو سولفەیەكە تا ئەو كاتەی هەرێم و بەغداد دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی 500 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان درا.

بابەتی پێشتر

سەباح حەبیب: سودانی بەڵێنیدا داواكاریی نوێنەرانی كەركوك جێبەجێبكات

بابەتی دواتر

پارێزگاری کەربەلا: 14 ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە کەربەلا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share