ئاگر سنووری چەند گوندێکی بەرزنجەی گرتەوە

ئاگرێك لە سنووری گوندەکانی بیوەك، زڵزڵە، چنارە_ی سەر بە ناحیەی بەرزنجە کەوتەوە و لە دوای هەشت کاتژمێر توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاگرێك لە سنووری گوندەکانی بیوەك، زڵزڵە، چنارە ی سەر بە ناحیەی بەرزنجە کەوتەوە و بووە هۆی سوتانی نزیکەی 500 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی”.

ئاشکراشیکرد، “تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە بە یارمەتی خەڵكی گوندەکان بە ماوەی هەشت کاتژمێر توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: هاوڵاتییانی چەمچەماڵ هەر رۆژێک سەردانمان بکەن هەمان رۆژ پاسپۆرت وەردەگرن

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تایبەتمەندییەک دراوە بە هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ کە هەر رۆژێک سەردانیان بکەن، هەمان رۆژ پاسپۆرت…
Total
0
Share