دوو برا کەوتنە زێی قەندیلەوە یەکێکیان خنکا و یەکێکیان رزگارکرا

دوو برا لەناو زێی قەندیلدا دەکەونە مەترسییەوە و یەکێکیان رزگار دەکرێت و ئەوی تریان دەخنکێت.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی ئامۆکانی سەربە قەزای هەریر، دوو برا کەوتنە ناو ئاوی زێی قەندیلەوە و بەهۆیەوە یەکێکیان خنکا.

ئەو دوو برایە بە رەگەز عەرەب بوون و لە شاری هەولێر دادەنیشن، بەمەبستی گەشتکردن چوونەتە ئەو ناوچەیە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئێستا بەدوای تەرمی گەنجە خنکاوەکەدا دەگەڕێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی ئێستا ڕێگریلێكرا.. ڕێگەنەدرا میدیاكان خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان بگوازنەوە

لەلایەن بازگەیەكی ئاسایشەوە ڕێگەنەدرا تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا بگاتە شیلادزێ بەمەبەستی ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان. بڕیاربوو كاتژمێر…
Total
0
Share