لە هەولێر و دهۆك پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سێ چالاكی جیادا لە هەولێر و دهۆك پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران و دەستیش بەسەر چەندین جۆر لە ماددە هۆشبەرەكان گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،” لە هەوڵە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، لەسێ چالاكی جیادا، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد و وەگرتنی فەرمانی دادوەری ئاساییش، لە شاری هەولێر و دهۆك، لە رۆژانی 27 و 28 و 29ی ئەم مانگە توانرا بڕی 101 كیۆگرام حەبی هۆشبەر لەجۆری كەپتاگۆن و بڕی (٥.٥) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆی كریستاڵ و بڕی (600) گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری هیرۆیین لەگەڵ پێنج ئامێری قوماركردن دەستی بەسەردا بگیرێت”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لەم سێ چالاكییەدا توانرا پێنج كەس دەستگیربكرێن كە بە كاری بازرگانی بەم ماددانەوە گلاون و پڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

مانەوەی هێزی ئاشتیپارێز لە لولبنان بۆ ساڵێكی دیکە درێژکرایەوە

بابەتی دواتر

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە مارکێتەکانی زاخۆ دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share