بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووونەوەی بەخۆوە بینی و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار.

بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لە نێوان 153 هەزار و 800 دینار بۆ 153 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكراوە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرتووەتەبەر، بەڵام بە پێچەوانەوە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share