تەرمی چوار ئەندامی خێزانێكی كورد لە ئەمریكا دۆزرانەوە

لە شارێكی ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا تەرمی چوار ئەندامی خێزانێك لەلایەن پۆلیسی شارەكەوە دۆزرانەوە و پۆلیس دەڵێت، پێدەچێت كردەوەكە لەلایەن سەرۆكی خێزانەكەوە ئەنجامدرابێت و دواتریش خۆیشی كوشتبێت.

بەپێی تۆڕی (FOX 4)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، رووداوەكە لە شاری ئالن-ی باكووری تەكساس روویداوە و خێزانەكە كە لە سەرەتای ئەم مانگەدا کچە چوار ساڵانەکەیان بەهۆی خنكانەوە، رۆژی دووشەممە ئەو رووداوەیان بەسەرهاتووە.

ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس لە زاری پۆلیسەوە دەڵێت، وەك دەردەكەوێت کوشتن و خۆکوشتنیان ئەنجامداوە و، پێدەچێت خنكانی منداڵەكە پاڵنەری رووداوەكە بێت.

خێزانەكە بریتین لە هەریەك لە (فەرمان شێروانی- باوك) و (لەیلا شێروانی- دایك) و (مەتین شێروانیی تەمەن دوو ساڵ) و (شاهین شێروانیی تەمەن 12 ساڵ).

پۆلیسی ئالن روونیكردووەتەوە، ئەوان لەلایەن ئەندامێكی خێزانەكەوە لە رووداوەكە ئاگاداركراونەتەوە دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە و نەیتوانیوە دەرگاكان بكاتەوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. لە شوێنێكی دیكە كامێرای پۆینت تو پۆینت دەخرێتەكار

بابەتی دواتر

هەڵەبجە.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share