وەزارەتی دارایی هەرێم: شاندی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێكەوتن

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شاندی هەرێم بەمەبەستی بەدواداچوونی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگی تەمموز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن”.

سەردانی شاندەکەی هەرێم لەکاتێکدا لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ئەیلول تا ئێستا مووچەی مانگی تەمموز و ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەک کە یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوونە لە سنوورەکەیان، ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە. شیروان جەلال وتەبێژی…
Total
0
Share