پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی تەقەکردنەکەی بەیانی ئەمڕۆ و بریندارکردنی کەسێکیان لە گەڕەکی بەرانان راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی به‌رانانی شاری سلێمانی رووداوێكی ته‌قه‌كردن روویدا و له ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی به ره‌گه‌زنامه عه‌ره‌ب برینداربوو دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری و كوردسات لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا له چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا دوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه و ده‌ستگیربكرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمه‌تباران (ك، م – م، أ) دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و له ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن”.