“حکومەت هیچ هەنگاوێک بۆ جێگیرکردنی نرخی بەنزین نانێت”

ماوەی زیاتر لە مانگێکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە حکومەتیش هیچ هەنگاوێک بۆ دابەزاندن یان جێگیرکردنی نرخەکەی نانێت.

کەریم عەلی سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تادێت نرخی بەنزین روولە بەرزبوونەوە دەکات، حکومەتیش هیچ هەنگاوێکی بۆ جێگیرکردن و کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکەی نەناوە”.

ئاشکراشیکرد، “ئەوەی کە بە کرداری لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی دەبینین، ویستێکە بۆ یاریکردن بە نرخی بەنزینەوە، چونکە هیچ هەنگاوێکی بۆ چارەسەر نەناوە”.

باسیلەوەشکرد، “چارەسەری کێشەی بەنزین بەوە دەبێت بەرهەمەکانی نەوتی خاو لە ناوخۆدا بەکاربێت، تا ئێستا ئەمە نەکراوە، هیچ هەنگاوێکیشی بۆ کۆنتڕۆڵی نرخی بەنزینی بازرگانی نەناوە، بەوەی رێژەی ئەو سوودەی بازرگان دەیخاتە سەر بەرهەمەکەی دیاریبکات، بەڵام وەک دەیبینین هەر بازرگانێک بە دڵی خۆی نرخی بەرهەمەکەی دیاریدەکات”.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا خولێکی دیکەی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا راگەیاند

بابەتی دواتر

21 زیارەتکاری ئێرانی لە عێراق بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیسەڵێک لە سووتان ڕزگارکرا

لە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگری گوندێكدا، لەلایەن هێزەكانی بەرگریی شارستانییەوە كیسەڵێك ڕزگاركرا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی…
Total
0
Share