کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری ئەو پارت و لایەنانەی بڵاوکردەوە کە بەشداریی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکەن لە مانگی کانونی یەکەمی یەکەمی ئەمساڵدا.
جومانە غلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 23 ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقدا، لەنێویاندا زیاتر لە 10 ملیۆن کەس تا ئێستا تۆماری هەڵبژاردنەکانیان نوێکردۆتەوە.
وتەبێژەکەی کۆمسیۆن وتی، “296 لایەنی سیاسی کە ڕێکخراون بۆ 50 هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن، جگە لە زیاتر لە 60 کاندید کە بەشداری لیستی تاکەکەسی دەکەن”.
کاندیدەکان کێبڕکێ لەسەر 275 کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن، کە 75 کورسی لە چێوەی پشک بۆ ژنان تەرخان کراوە، 10 کورسیش بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە هەڵبژاردنی چەند مانگی داهاتوو، یەکەم هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەبێت کە لە دوای نیسانی 2013ەوە لە عێراق ئەنجام بدرێت.