شێركۆ جەودەت: سزاكەی سەر توركیا زیان بە هەرێمی كوردستان و مووچەخۆران دەگەیەنێت

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپیی ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوودا كێشە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دروستبووە و توركیاش دەیەوێت ئەو قەرەبووە 1.5ملیارییەی دادگای پاریس بەسەریدا سەپاندوویەتی هەرێم بیداتەوە بە عێراق سەرجەم ئەو كێشانەش دواجار مووچەخۆران لێی زەرەرمەنددەبن.

د. شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرێمی كوردستان و مووچەخۆران باجی خراپیی ئیدارەدانی دۆسیەی نەوت و گاز دەدەن و لە ئێستادا چەندین بیانوو بە هەرێم دەگیرێت و لایەنی دەرەكیش هەبوو پێشتر كە دەوترا پشتیوانی هەرێمی كوردستانە، بەڵام لەم دۆخەدا دەركەوت كە پشتیان لە هەرێم كردووە.

بە بڕوای شێركۆ جەودەت هەناردەی نەوتی هەرێم وا بە زوویی دەستپێناكاتەوە و چەند كێشەی گەورە هەن پێویستە چارەسەربكرێن و وەك ئەوەی بڵاوكراوەتەوە توركیاش دەیەوێت قەرەبووەكەی بە حكومەتی هەرێم بداتەوە كە دواجار هەرێمی كوردستان و مووچەخۆران زەرەرمەنددەبن.

لە دوو رۆژی رابردوودا ئاژانسی بلۆمبێرگ لە زاری دوو بەرپرسی توركیاوە بڵاویكردەوە، توركیا دەیەوێت هەرێمی كوردستان بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلارەكە وەك قەرەبوو بداتەوە بە عێراق، بەوپێیەی هەرێمی كوردستان لە هەناردەی نەوتدا سوودمەندی پلەیەك بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو شۆفێرانە ئاگاداردەکاتەوە کە هەڵگری تابلۆی هەرێمن و سەرپێچیان کردووە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بارەی سەرپێچیکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی خاوەنی تابلۆی هەرێمن لە شارەکانی عێراق دەڵێت، “سەرپێچییەکان بەرزدەکرێنەوە بۆ…
Total
0
Share