شۆفێرێك بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەی گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، كاتژمێر 04:30 خولەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێكی وەرگەڕان لەسەر رێگای سەنگاو-چەمچەماڵ روویدا.
بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەناوی (خەلیل مەحمەد حەمەئەمین) گیانیلەدەستدا، وەك ئەوەی هاتوچۆ ئاماژەی پێداوە.
ئۆتۆمبێلەكەش زیانی ماددی گەورەی پێگەیشتووە.