مێرد منداڵێکی 15ساڵ بە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگرەوە کەوتە زێی بچوک و خنکا

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، منداڵێکی تەمەن 15 ساڵ کە باوکی غەسالەی جیاکردنەوەی چەو و لمی هەبووە، بە بارهەڵگرێکەوە کەوتووەتە ناو زێی بچوک و گیانی لە دەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی ڕاپەڕین بەیانی ئەمڕۆ 26 ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاند، ” بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:15 خولەک تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی ( ئـ . ک . ر ) تەمەن 15 ساڵان، پیشەی خوێندکار، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی”.

پۆلیس ئاشکراشیکردووە، ” باوکی ئەو مێردمنداڵە لە گوندی بنەوشان سەر بە قەڵادزێ غەسالەی هەیە، کوڕەکەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر (گەڵابە)ی لێخوڕیووە و بەگەڵابەکەوە کەوتۆتە ناو زێی بچوک و خنکاوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە”.

بە وتەی پۆلیس تەمەنی ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە تەمەنێکی تەواو نییە بۆ شۆفێری و پێویستە 18 ساڵ تەواوبکات و خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە دوو ساڵی رابردوودا هەر بەڵێنێكمان دابێت بە پشتیوانیی خوای گەورە و خەڵكەكەمان بەجێمانگەیاندووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵ كاندیدەكانی یەكێتی لەسنووری پارێزگای…
Total
0
Share