هەلی دامەزراندن لە وەزارەتێک راگەیەندرا

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ژمارەیەك دەرفەتی دامەزراندنی بۆ چەند بوارێكی جیاواز لە سنووری پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاویكردەوە، “رەخساندنی هەلی كار بۆ كۆمەڵێك لە دەرچووانی دانەمەزراو رادەگەیەنین بە شێوەی گرێبەست بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بۆناونیشانی( IT ،ژمێریاری، كارگێری، یاسایی، ئەندازیاری میكانیك، توێژەری كۆمەڵایەتی و زمانی ئینگلیزی)دەرچووانی (ئامادەیی، ناوەندی، سەرەتایی) بۆ پیشەی شۆفێری”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “پێویستە خوازیار تەمەنی لە نێوان 18-40 ساڵ بێت، دانیشتووی سلێمانی بێت، زانیاریی راست و دروست پێشكەشبكات و لە ئەگەری تۆماركردنی زانیاریی هەڵە و نادروست داواكاری دامەزراندنی رەتدەكرێتەوە، نابێت مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەكی حكومی و كەرتی تایبەتدا”.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، “ئارەزوومەند پێویستە بەڵگەنامەكانی لە رۆژی سەردانكردنی ئامادەبكات (كارتی نیشتمانی، كارتی زانیاری، پشتگیریی ئەنجومەنی گەڕەك، بڕوانامە یان پشتگیریی دەرچوون)، دوای دابەشكردنی فۆرم لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، دەبێت لە ماوەی سێ رۆژدا فۆرمەكان بگەڕێندرێتەوە ھەمان شوێن كە بەرێوەبەرایەتیی كاری سلێمانی لەناو بینای دەستەبەری(ضمان)سەروو بەریدەكە “.

بابەتی پێشتر

گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ لە خنكان رزگاركرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت هەڵبژاردنێكی بێگەرد و راستەقینە لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share