دوو كچ لە رووباری خازر خنكان

دوو كچ لە رووباری خازر خنكان و بەرگریی شارستانیی ئاكرێ دەڵێت، تەرمەكانیان دەرهێنراونەتەوە.

دوای ئەوەی دوو كچ لە رووباری خازر خنكان، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، كاتژمێر 06:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمەكانیان لەسەر رووبارەكە و لە نزیك گوندی خەلیلكان-ی سەر ناحیەی گردەسێن ئامادەبوون.

روونیشیكردەوە، تەرمی یەكێك لە قوربانییەكان سەرئاوكەوت، تەرمی دووەمیش لەلایەن تیمەكانیانەوە دەرهێندراوە.

بەرگریی شارستانیی ئاكرێ تەمەن و ناسنامەی قوربانیانی ئاشكرانەكردووە، تەنها ئاماژەی بەوەدا تەرمەكانیان رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: دیارنەمانی ژمارەیەک هاوڵاتیی هەرێم لە قەتەر ئەسڵ و ئەساسی نییە

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی هەرێم رایگەیاند، دیارنەمانی ژمارەیەک پەنابەری کوردی بەریتانیا لە فڕۆکەخانەی دەوحەی قەتەر دوورە…
Total
0
Share