حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری نەوت لە هەرێم كۆبووەوە

حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیاكانی نەوت كۆبووەوە و باس لە نرخی بەرهەمهێنانی نەوت بەپێی یاسای بودجە‌ و پارێزگاریكردن لە گرێبەستەكانی نەوت‌ و رەشنووسی یاسای نەوت‌ و غاز كرا و حكومەتی هەرێم دەیەوێت دڵنیایی بە كۆمپانیاكان بدات بۆ ئەوەی نەكشێنەوە.

د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرجەم كۆمپانیا نەوتییەكان كە گرێبەستیان هەیە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووینەوە و وێرای دووپاتكردنەوەی پاڵپشتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمپانیاكانی بواری نەوت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكەدا رووناكی خرایە سەر دوایین سەردان و گفتوگۆكانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە و تێچووی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكانی نەوت و بۆچوونی حكومەتی هەرێم لەم ڕووەدا و ناردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم و بۆچوونی بەغداد لەم رووەدا خرایەڕوو.

راشیگەیاند، هەر لە كۆبوونەوەكەدا كار و چالاكیی كۆمپانیاكانی بواری نەوت بەرز نرخێنران و كۆمپانیاكانی بواری نەوت بە هاوبەشێكی راستەقینەی حكومەتی هەرێم باسیان لێوەكرا ئەوەش خرایەڕوو كە بەرگری لە ماف و گرێبەستەكانی حكومەتی هەرێم دەكەن، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی گفتۆگۆكان لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق بە مەبەستی چارەسەر لە چوارچێوەی دەستوور و پڕۆژە یاسای بودجە.

بەشێكی تری كۆبوونەوەكە باسكردن بوو لە ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز و بۆچوونی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لەبارەی پڕۆژە یاساكە خرانەڕوو، هەر لەو چوارچێوەیەدا كۆمپانیاكانی بواری نەوت بۆچوون و سەرنجەكانی خۆیان بۆ پڕۆژە یاسای نەوت و گاز خستەڕوو.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ بۆ گەشتكردن بۆ ئێران دەركرا

بابەتی دواتر

سەرۆكی ڤاكنەر لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە حاجیاوا ماركێتێك سوتا

بەهۆی شۆرتی كارەباوە ماركێتێك لە حاجیاوا سوتا و زیانی ماددی زۆریش بەر ماركێتەكە كەوت. پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، ئاگارەكە لە…
Total
0
Share