عێراق دەرمانی دژە شێرپەنجە بەرهەمدەهێنێت

وەزیری تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی دەرمان لە عێراق بەشێوەی پلەبەند روو لە زیادبوونە، لەنێویشیاندا دەرمانی دژە شێرپەنجە هەیە.

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، بەرهەمهێنانی دەرمان یەكێكە لە گرنگترین بەرنامەكانی حكومەت لەڕێی خستنەكاری پیشەسازیی نیشتمانی و سەرلەنوێ گەڕاندنەوەی دەستەواژەی (دروستكراوە لە عێراق- صنع في العراق).

وتیشی، “بەرهەمهێنان هەریەك لە دەرمان، پێداویستی پزیشكی و كەلوپەلی پزیشكی لەخۆدەگرێت”.

“بەرهەمهێنانی دەرمان لە عێراق بە پلەبەندی زیاددەكات، هەنگاومان ناوە بۆ بەرهەمێنانی دەرمانی گرنگ لەوانە دەرمانی شێرپەنجە و رزگاركەری ژیان” میدیای فەرمیی عێراق لە زاری حەسناوی وای وت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە هەلێكی گەورەیە كە بەخشراوە بە كەرتی تایبەت لە سایەی حكومەتی ئێستادا.

وەزیری تەندروستی روونیشیكردەوە، كارگەیەك هەیە بۆ بەرهەمهێنانی پێداویستی پزیشكی، بەمنزیكانە و بۆیەكەمجار پەتی نەشتەرگەری بەرهەمدەهێنرێت. هەروەها دوو كارگە هەن تایبەت بە دروستكردنی دەرزیی سرنج و یەكێكیان بەرهەمهێنانی دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی پێكدادانی ماتۆرسكیلێك و ئۆتۆمبێلێك، كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بڕیاری نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share