لە ئاگرەکەی هاوایدا زیاتر لە هەزار کەس بێسەروشوێن بوون

لە ئەنجامی ئەو ئاگرەی ماوەی دوو هەفتەیە دورگەی ماوی لە ویلایەتی هاوای ئەمریکای گرتووەتەوە زیاتر لە هەزار کەس چارەنووسیان نادیارە.

ئەو ئاگرە وێرانکەرەی ویلایەتی هاوای گرتووەتەوە بە کارەساتبارترین رووداو لە ماوەی سەدەیەکدا لە ئەمریکا هەژماردەکرێت کە لایەنی کەم 115 کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە سنووری شارۆچکەی لاهینا کە دانیشووانەکەی 12 هەزار کەسن، بە تەواوی وێرانبووە، هەزار و 100کەسیش لە لیستی بێسەروشوێنبوواندا ناویان تۆمارکراوە.

تیمە رزگارکەرەکان لە هەوڵدان بتوانن ناسنامەی ئەو کەسانە دەستنیشانبکەن کە تا ئێستا بێسەروشوێن بوون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەگەری دیداری پوتین و زیلینسكی هەیە
ڕوسیا و ئۆكرانیا لە ڕێككەوتنی ئاشتی نزیكدەبنەوە

وتوێژكارێكی ئۆكرانی ڕایدەگەیەنێت، مۆسكۆ پێیوایە بەڵگەنامەی ڕەشنوسی ڕێككەوتنی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێكی پێشكەوتووی وا كە دەكرێت ببێتەهۆی وتووێژی ڕاستەوخۆ…
Total
0
Share