فوئاد حسێن: پابەندین بە دەستوور و رێگانادەین لە خاكی عێراقەوە هێرشبكرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا باسمان لەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆتوركیا كردووە و دەشڵێت، “پابەندین بە دەستوور و رێگانادەین لە خاكی عێراقەوە هێرشبكرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ”.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا توركییەكەی، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ هاكان فیدان باسمان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەكاندا كردەوە و لە ئێستادا عێراق و توركیا رووبەڕووی گۆڕانكاری كەشوهەوا بوونەتەوە و پێویستە پلان و بەرنامەی نوێ دابنرێن، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرتنەبەری چەند میكانیزمێكی نوێ كران.

راشیگەیاند، “لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا باسمان لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە كردووە”.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی، “پابەندین بە دەستوور و رێگانادەین لە خاكی عێراقەوە هێرشبكرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ”.

بابەتی پێشتر

رۆژی هەینی شاندێكی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

بابەتی دواتر

بۆچی پێویستە دانیشتنی رووبەڕووت لەگەڵ منداڵەكەت زیادبكەیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی بڕیاریدا و دەنگدەدات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، دەنگ بە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك دەدەن. هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی…
Total
0
Share