هاتوچۆی هەولێر فول لایت قەدەغە دەكات

هاتوچۆی هەولێر چەند رێنماییەك بۆ شۆفێریكردن لە رێگا خێراكاندا بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، گەڕانەوە بە بەگ و فول لایت قەدەغەیە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ هاتوچۆی‌ هه‌ولێر رایگەیاند، بۆ زیاتر گەره‌نتیكردنی سه‌لامه‌تیی هاوڵاتیان و شۆفێران، چه‌ند رێنوێنییه‌ك له‌باره‌ی به‌كارهێنانی رێگا خێراكان بڵاودەكاتەوە.

هەروەك داوا لە شۆفێران و هاوڵاتیان دەكات پابەندی بن. كە بریتین لە:

1- وه‌ستان و چاوه‌ڕێكردن به‌ بێ هۆكاری له‌ناكاو
2- گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ به‌گ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك
3- پەڕینەوەی پیادەڕەو و رۆیشتن لەسەری
4- كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌ خێراكان
5- رۆیشتنی ئه‌و سوارڕەوانەی خێراییان له‌ 60 كم له‌ كاتژمێرێكدا كه‌متره‌
6- رۆیشتنی سوارڕەوەكانی بیناسازی و كشتوكاڵی وه‌ك تراكتۆر، ده‌ڕاسه‌، گرێده‌ر و شۆفڵ
7- پێچاوپێچكردن، فەرته‌ڕناش و كێبڕكێ.
8- به‌كارهێنانی مۆبایل و سۆشیالمیدیا.
9- پێچكردنه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ تایبه‌ته‌كانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی خێرا یان هه‌ر ده‌رچه‌یه‌كی دیكه‌ی فریاگوزاری.
10- هه‌ڵگرتن و دابه‌زاندنی سه‌رنشین.
11- لێدانی فول لایت.
12- لێخوڕینی پایسكیل، مۆپید، سكۆته‌ر و ماتۆڕی سێتایه‌.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کۆبووەوە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share