بەهۆی تەزووی کارەباوە سێ کرێکار بوونە قوربانی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و کرێکارێکیش برینداربوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک لەکاتی کارکردن سێ کرێکار کارەبا گرتوونی و و دووان لە کرێکارەکان گیانیان لەدەستداوە و ئەوی دیکەش برینداربووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان تەمەنی 53 ساڵانە و ئەوی دیکەش 46 ساڵانە، ئەو کرێکارەش کە برینداربووە تەمەنی 29 ساڵانە”.

 

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەرێم: 20 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی دواتر

سێ کەس لە ئاوی زێی گەورەدا خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وان له‌ سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر خرایه‌خواره‌وه‌ ‏

هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانیان له‌ سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر خسته‌خواره‌وه‌.‏ به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو هێزەكانی هاوپەیمانان فڕۆكه‌یه‌كى…
Total
0
Share