وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی خوێندن دەدات بە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکە کە وەرگیراون لە خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا، مۆڵەتی خوێندنیان پێدەدرێت بەبێ جیاوازی.

لە راگەیەندراوێکدا ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “هەموو ئەو بەڕێزانەی کە مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردەن و فەرمانی وەرگرتنیان لە خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا)  لە زانکۆکانی کوردستان بۆیان دەرچووە یان بۆیان دەردەچێت،  وێڕای پیرۆزبایم بۆ هەموویان، بەبێ جیاوازی مۆڵەتی خوێندنیان پێدەدەین، پاشتر گشتاندن لەوبارەیەوە دەنێرین بۆ پەروەردەی گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان”.

دەقی راگەیەندراو وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

پیرۆزتان بێت :

🔹هەموو ئەو بەڕێزانەی کە مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردەن و فەرمانی وەرگرتنیان لە خوێندنی (دبلۆمی باڵا )و (ماستەر )و (دکتۆرا)  لە زانکۆکانی کوردستان بۆیان دەرچووە یان بۆیان دەردەچێت ،  وێڕای پیرۆزبایم بۆ هەموویان ، بەبێ جیاوازی مۆڵەتی خوێندنیان پێدەدەین، پاشتر گشتاندن لەوبارەیەوە دەنێرین بۆ پەروەردەی گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان .

🔹 داوا دەکەم ئەو زانکۆیانەی کە ماون فەرمانی وەرگرتن دەربکەن تا دەتوانن بە زووترین کات فەرمانی وەرگیراوان دەربکەن و بۆمان دیاری بکەن لە مانگی چەندەوە وەک قوتابی خوێندنی باڵا دەستبەکار دەبن ، چونکە لە وەزارەتی ئێمە دەبێت بەشەوانەیان بۆ دیاری نەکرێت و ئەو بۆشاییەی کە هەیە پڕبکرێتەوە.

🔹 لەگەڵ بەڕێز وەزیری پلاندانان گفتوگۆمان کردوە کە ئەو ڕێژەیەی لە دەرەوەی پلانی پەسەندکراون مۆڵەتیان پێبدرێت و لەم بارەیەوە گرفتیان نابێت.

ئالان حمە سعید

وەزیری پەروەردە

٢٢ی ٨ی ٢٠٢٣

بابەتی پێشتر

ئەو پارەیەی بەسەر رۆژنامەنووسانی عێراقدا دابەشدەکرێت هەرێم ناگرێتەوە

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی بە رێژەی 228% خستنەڕووی دۆلاری بەرزکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share