لە بەغدادەوە پاشماوەی پلاستیکی دەگوازرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان

بڕێکی زۆر لە پاشماوەی پلاستیکیی کەڵەکەبوو لە بەغدادەوە دەگوازرێتەوە بۆ کارگەکانی ریسایکلین کردن لە هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دووبارە بەکارهێنانەوەیان.

بڕی یەک تۆن پاشماوەی پلاستیکی کە لە بوتڵی ئاوی بەتاڵ و دەفرە پلاستیکیەکانی دیکە پێکهاتوون، لەسەر شەقامی سەرەکیی گەڕەکی ئەلخەنسا لە رۆژهەڵاتی بەغدا کەڵەکە بوون،

دانیشتوانی گەڕەکەکە گلەیی لە بوونی کۆگاکان دەکەن کە بتڵی ئاوی بەتاڵ و ماددە پلاستیکیەکانی دیکە لە گۆڕەپانە چۆڵەکانی نزیک ناوچەکەیان کەڵەکە دەکەن، بەو پێیەی ناڕەحەتییان بۆ دروست دەکەن و ژینگە پیس دەکەن.

یەکێک لە خاوەنی ئەو شوێنانەی پلاستیکی تێدا کۆکردووەتەوە دەڵێت، “ئەم کەرەستانە لە فرۆشیاری سەر شەقامەکان دەکڕین و دوای پەستاندن و لە قاڵبدانیان و هەناردەی کارگەکانی کوردستانیان دەکەین بۆ ریسایکلکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: هەڵبژاردن بکرێتەوە کورسییەکانی یەکێتی زیاددەکەن و کورسیی پارتی کەمدەکات

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەڵبژاردن بکرێتەوە، ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی زیاددەکەن و…
Total
0
Share