لە هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمدا خوێندکارێک منداڵیبوو

لە یەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم لە ناوچەی رەسافەی بەغداد خوێندکارێک منداڵیبوو.

کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاندووە، “ئەم بەیانییە لە سنووری پەروەردەی سێی رەسافە خوێندکارێک لە سەرقاڵی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی خولی دووەم بووە منداڵیبووە”.

وێڕای پیرۆزباییکردن لە دایکی منداڵەکە ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پەروردە سوپاسی مامۆستایانی هۆڵی تاقیکردنەوەکەی کردووە، کە هاوکاریی دایکەکەیان کردووە لە کاتی لەدایکبوونی منداڵەکەیدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: سوورین لەسەر بڕگەكانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە و پارێزگاكان

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سوورین لەسەر بڕگەكانی…
Total
0
Share