کەریم شوکر: دەنگدان بە پرۆژە یاسای نەوت و غاز دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

کەریم شوکر رایگەیاند، دەنگدان بە پرۆژە یاسای نەوت و غاز هێندە ئاسان نییە و پێشبینی دەکەن بکەوێتە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

کەریم شوکر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “یاسای نەوت و غاز چەند رەهەندی یاسایی هەیە، هێندە رەهەندی سیاسیی هەیە و پێویستە رێکەوتنی لایەنە سیاسییەکانی لەسەربێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشێکی دیکە لەو کێشانەی لەبەردەم دەرچوونی یاسای نەوت و غازدایە فرۆشتنییەتی لە رابردوودا کە بە چەند و چۆن فرۆشراون گرێبەستەکان چۆن کراون”.

بە وتەی کەریم شوکر، “دەنگدان بە پرۆژە یاساکە دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دواتریش نازانین چەندی کات دەوێت تا رێکەوتنی لەبارەوە دەکرێت”.

 

بابەتی پێشتر

تا دێت پشکی ئاوی هەر تاکێکی عێراق کەمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

فاینانشیاڵ تایمز: چین دەیەوێت ببێتە رکابەرێکی جیۆسیاسیی گروپی حەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر پێنج كەسی دەركرد

سەرایا سەلام باڵی سەربازیی رەوتی سەدر، پێنج كەسی لە ریزەكانی دەركرد و هۆكاری بڕیارەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ “ناڕێكیی رەفتاریان”.…
Total
0
Share