زانیاریی نوێ لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی ژنێک لە دەربەندی رانیە

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لە دەربەندی رانیە دۆزرایەوە تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرانەکراوە.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ تیمەکانی بەرگری شارستانیی ئاگادارکراونەتەوە کە تەرمێک لە دەربەندی رانیە بینراوە، دوای گەیشتنی تیمەکان توانرا تەرمەکە دەربهێنرێت و رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی رانیە بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ناسنامەی تەرمەکە نادیارە تا ئێستا لەبەرئەوەش جێگەی گومانە، لە ئێستادا تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتووەنەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە دەکرێت”.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین وتیشی، “تا ئێستا کەس تیمەکانی پۆلیسی لە دیارنەمانی کەسێکیان ئاگادارنەکردووەتەوە، بۆیە رووداوەکە جێگەی گومانە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی راپۆرتی بەڵگەی تاوان و پزیشکی دادی دەکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: هه‌ركه‌س و بازرگانێك بازاڕ قۆرخبكات ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی خۆراك و كه‌لوپه‌لی به‌شی پێداویستیی ڕۆژانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتییان و…
Total
0
Share