ئەو کەسە دەستگیرکرا کە شاشەی سەر شەقامەکانی بەغدادی بۆ فیلمی نەشیاو هاککرد

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە شەوی رابردوو شاشەیەکی سەر شەقامەکانی بەغدادی هاککردبوو و فیلمی نەشیاوی خستبووە سەر.

دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، “لەدوای دەستنیشانکردنی شوێنی مانەوەی توانرا ئەو تۆمەتبارە دەستگیربکرێت کە شەوی رابردوو یەکێک لە شاشەکانی ناوچەی کەرادەی هاک کردبوو و گرتە ڤیدیۆی نەشیاوی تێدا بڵاوکردبووەوە”.

شەوی رابردوو یەکێک لە یەكێک لە شاشە گەورەکانی سەر شەقامی ناوچەی کەرخ گرتەی نەشیاو دوور لە ئادابی گشتیی کۆمەڵگە بڵاوکرایەوە، ئەمەش ناڕەزایی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

بابەتی پێشتر

رێگری لە گواستنەوەی دۆسیەی گوهدار زێباری بۆ دادگا دەكرێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی زانیاری لەبارەی تەرمێکەوە بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share