بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە جەنەراڵ ماتیۆ مەكفارلان، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كە بەهۆی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی دیدارەكەیان ئەنجامدا.

لەدیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی جەنەراڵ ماتیۆ مەكفارلانی كرد كە لەماوەی كاركردنیدا هاوكار و هەماهەنگ بووە لە كردە سەربازییەكان دژی دا*ع*ش و هاریكارییە سەربازییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

‌لەدرێژەی دیدارەكەدا دۆخی ئەمنی و چاكسازییەكانی ناو هێزی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و سەرۆك بافڵ رایگەیاند، “یەكێتی بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات و دەیەوێت هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بۆ پاراستنی كوردستان بونیاد بنرێت، بەڵام بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و دوور لە بەرژەوەندیی تایبەت”.

وتیشی، “هاریكاری و كاری هاوبەشیی نێوان هێزە ئەمنییەكان فاكتەرێكی گرنگی پاراستنی سەقامگیرییە لە ناوچەكە و ئێمەش لەوپێناوەدا هەوڵدەدەین”.

بابەتی پێشتر

چەمچەماڵ.. ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە

بابەتی دواتر

شوێنەوارێكی گرنگ لە سنووری پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share