بانكی ناوەندی رێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر و بەهای دۆلار دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق كە ئەمڕۆ دەركراون كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق كە ئاڕاستەی سەرجەم بانكەكان كراون، بڕیاردراوە ئاستی راكێشان بۆ جووڵە داراییە ناوخۆییەكان لە رێگەی ئامێری وەرگرتنی پارەی ئۆتۆماتیكی (ATM) بۆ كارتی پێشوەختە زیادبكرێت و چەند رێكارێكی دیكەش بۆ زیاتر خستنەرووی دۆلار دەگیرێنەبەر.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو رێكارانەی ئەمڕۆ لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە دەركراون ئەگەر جێبەجێبكرێن كاریگەری لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەبێت.

راشیگەیاند، پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە بازرگانە بچووكەكان لە هەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: نابێت وەزارەتی پێشمەرگە و ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە تێکەڵ بە ململانێی سیاسیی بکرێن

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی سەربازی بەریتانی رایگەیاند، “نابێت ململانێی حیزبی و کێشە سیاسییەکان کاریگەرییان هەبێت لەسەر…
Total
0
Share