بافڵ جەلال تاڵەبانی: شوكر خەیات خزمەتێكی مەزنی پێشكەشی كەلتوور و هونەری كوردی كردووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، شوكر خەیات خاوەنی دەنگێكی رەسەن و مامۆستایەكی لێهاتووی مۆسیقا و مەقام بوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی بنەماڵەی (شوكر خەیات) كرد و تیایدا هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە دەردەبرێت.

راشیگەیاند، “شكور خەیات خاوەنی دەنگێكی رەسەن و مامۆستایەكی لێهاتووی مۆسیقا و مەقام بوو، ئەو خزمەتە مەزنەی پێشكەشی كەلتوور و هونەری كوردی كردووە بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە”.

شەوی رابردوو شوكر خەیات، هونەرمەندی مەقامبێژی شاری کەرکوک بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.

شوکر خەیات، ناوی تەواوی شوكر محەممەد قادرە، بەهۆی پیشەکەیەوە بە شوكر خەیات ناسراوە، لە 1940 لە گوندی قەڵخانلوی ناوچەی داوێ لە گەرمیان لە دایکبووە.

لەساڵی 1955-ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و مەقامە.

ئەمڕۆ تەرمی ئەو هونەرمەندە لە رێورەسمێکدا لە كەركوك بەخاکسپێردرا.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بە رێژەی 80% سەرپێچیی کەمکردووەتەوە

بابەتی دواتر

خزمەتگوزارییەکانی بەشی چاودێریی چڕی منداڵان لە سلێمانی بێ بەرامبەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share