ئاگر سنووری گوندەکانی ناحیەی سوورداشی گرتەوە

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاگر لە سنووری ناحیەی سوورداشی سەر بە قەزای دوکانی گرتووەتەوە و بەهۆی هەڵکردنی رەشەباوە ناتوانرێت کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، لە دواینیوەڕۆوە ئاگر لە سنووری ناحیەی سوورداش کەوتەوە، هەر زوو لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆڵبکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “بەهۆی ئەو رەشەبایەی کە هەیە، ئاگرەکە دیسانەوە سەری هەڵداوەتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەیان وەرنەگرتووە، ئەوەی وەرگیراوە تەنها بەشەدەرمانی پارێزگاکەیە. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share