توێژینەوەیەک: رێژەی تووشبوونی گەنجان بە شێرپەنجە بەرزبووەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی ئاشکرایدەکات ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە کەسانی گەنجدا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

توێژینەوە ئەمریکییەکە لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە، “لە ساڵی 2010  دا لە کۆی 100هەزار کەس کە لە سییەکانی تەمەنیاندان  بە تێکڕا 99.96 کەسیان تووشی شێرپەنجە بوون، بەڵام لە ساڵی 2019 دا ژمارەکە بە تێکڕا بۆ 102.97 کەس بەرزبووەتەوە”.

توێژەران دەڵێن، “بەرزبوونەوەکە بە رێژەی %3 زۆر نییە، بەڵام ترسەکە لەوەدایە لە داهاتوودا ژمارەکە بەرەو زیادبوون بچێت.

تائێستا شارەزایانی بواری تەندروستیی هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیان نەزانیووە، بەڵام جەختلەوەدەکەنەوە بەشێکی پەیوەندیدارە بە کێشەکانی قەڵەوییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە هەوڵدان

تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە هەوڵدان”. وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، “تیمە تەندروستییەکان لە هەوڵی…
Total
0
Share